کۆمپانیای گۆیژە

header-logo-ku

0748-011-5555

Sulaimany Kurdistan-Iraq

دەربارە

ئێمە کێین؟

کۆمپانیای گۆیژە لە ساڵی ٢٠١١ بە سەرمایەی ٢٠٠ ملیۆن دینار لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، وەک کۆمپانیایەکی تایبەتمەند لە بواری بازرگانیی گشتی و وەبەرهێنانی خانوبەرە.

سەرەڕای ئەو کاتە سەختانەی پێیدا تێپەڕیوین لە رێگای کارکردنماندا، باوەڕمان وایە سەرکەوتووانە گەیشتووین بە قۆناخێکی پڕ لە متمانەبەخۆبوون، رێز و شکۆ. شانازیی ئێمەش بەندە بە توانای ئاستبەرزی کارمەندان، ئاستی دارایی پتەو و ئەو متمانەیەی لەلایەن کڕیاران و خەڵک و وڵاتە خۆشەویستەکەمان پێیان بەخشیوین.

goizha
intro1

لەسەروو ئەمانەشەوە رۆحیەتی کارکردنی گرووپ هۆکار بووە بۆ هێنانەدیی ئامانج و خەونەکانمان لە کۆمپانیاکە، ئەو رۆحیەتەش لای بەڕێوەبەرەکان، ئەندازیاران، کارمەندانی دارایی، بەڕێوەبردن، تەکنیکی یاخود کرێکارەکانمان هەبووە. ئێمە هەموومان کاردەکەین بۆ بونیاتنانی داهاتوویەکی بەهێز، سەلامەت و گەش.

ئامانجمان

گەیشتن بە کوالیتی و لێوەشاوەیی ئاستبەرز لە هەموو کارەکانمان و کۆکردنەوەی خێرایی جێبەجێکردن و هێنانەدیی کوالیتیی بەرز، کۆمپانیاکەمان هەردەم هەوڵدەدات بۆ فەراهەمکردنی خولی راهێنانی بەردەوام بۆ باشترکردن وبل بەرەوپێشبردنی توانای کادرەکانی لە کاری دەستەکۆییدا، بۆ گەرەنتیکردنی بەرزترین کوالیتی لە خزمەتگوزارییەکانمان و جێبەجێکردن بە شێوازێکی پرۆفیشناڵ، بە مەبەستی رازیکردنی کڕیارە خۆشەویستەکانمان.

روانگەمان

هەوڵدەدەین ناوی کۆمپانیای گۆیژە ببێتە ناوی کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری وەبەرهێنانی خانوبەرە لە ناوچەکە.

بەهاکانمان

  • بەدەستهێنانی متمانەی کڕیارەکانمان

  • راستگۆیی و دەستپاکی لە کارەکانمان

  • هاریکاری و کارکردن بە رۆحیەتی دەستەکۆیی

  • کوالیتی و تایبەتمەندی و پرۆفیشناڵیی ئاستبەرز

  • وەبەرهێنان لە بونیاتنانی نیشتمان

  • لێوەشاوەیی ئاستبەرز و وردی

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای گۆیژە

کۆمپانیای گۆیژە بۆ بازرگانیی گشتی و وەبەرهێنانی خانوبەرە لەپاڵ چەندین کۆمپانیای دیکەش لە هەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێک لە سەرکەوتووترین بزنسمانەکان لە کاری خانوبەرەدا خاوەندارێتی دەکرێت، کە ئەویش بەڕێز کامەران محەمەد ئەحمەدە.
بەڕێز کامەران محەممەد ئەحمەد بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی لە یاسا لە زانکۆی بەغدا لە ساکی ١٩٨٢ بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٦ـ٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری یاسایی بووە لە وەزارەتی داد. بەڕێز کامەران محەممەد ئەحمەد خاوەندارێتی چەندین کۆمپانیا دەکات و بەڕێوەیان دەبات لە بواری جۆراوجۆردا، وەک بازرگانی، بونیاتنان، دڵنیایی، دارتاشی و هتد.